عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن وه‌زیری به‌رگری کانتۆنی کۆبانی ده‌ڵێت دوو شه‌وه له‌سه‌ر یه‌ک داعش هێرشی زۆر گه‌وره ده‌کاته سه‌ر کۆبانی و گه‌ریلاکانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) شه‌ڕێـکی قارمانانه‌ی بێ وێنه ده‌که‌ن سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها کڵاشینکۆف و ئاڕپـیجیان پـێـیه له کاتێـکدا داعشه‌کان به چه‌کی قورس هێرشیان بۆ ده‌به‌ن.
پاشان داوای له ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی دژی داعش کرد هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی دژی داعش زیاتر بکه‌ن و ده‌ڵێت هێشـتا داعش نه‌گه‌یشـتووه‌ته ناو شاره‌که و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریکا بخوازێت له چه‌کدارانی داعش بدات، ئه‌وا شوێنه‌کانیان زۆر به ڕوونی له نزیک کۆبانی دیاره.
ئه‌م به‌رپـرسه‌ی یه‌په‌گه ده‌شڵێت هه‌تا دوا هه‌ناسه به‌رگری له کۆبانی ده‌کات و له ئێستادا خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی له‌وێن و دوو منداڵی له به‌ره‌کانی پـێشوه‌ی شه‌ڕدان.