Accessibility links

شه‌ڕی توند له‌ کۆبانی به‌رده‌وامه‌ و یه‌په‌گه‌ و پـێشمه‌رگه‌ له‌ ته‌ل کۆچه‌ر و ڕه‌بیعه‌ پـێشڕه‌وی ده‌که‌ن


له‌ ڕۆژئاوای کوردسـتان شه‌ڕی توند له‌ نێوان یه‌کینه‌کانی پاراسـتنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامه‌ و ناوه‌ندی شـاری کۆبانی بووه‌ته‌ ئامانجی تۆپه‌کانی داعش.

ئیدریس نه‌عسان جێگری وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت به‌هۆی ئه‌و تۆپـبارانه‌وه‌ خه‌ڵکێـکی زیاتری کۆبانی ئاواره‌ بوون و به‌ره‌و سنووره‌کانی تورکیا چوون و له‌ ئێسـتادا خه‌ڵـکێـکی زۆر که‌م له‌ ناو شـاره‌که‌دا ماونه‌ته‌وه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆنێـکی هاوبه‌ش له‌ نێوان هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌ و پـێشـمه‌رگه‌ له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی ڕه‌بیعه‌ی دیوی عێراق و ته‌ل کۆچه‌ری دیوی سوریا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له‌ ڕه‌بیعه‌ و ته‌ل کۆچه‌ر له‌ باره‌گاکانی داعشیان داوه.

درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی زانا عومه‌ر په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ قامیشلو له‌م فایله‌ ده‌نگیـیه‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG