میسر کارده‌کات بۆ مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌کانی حکومه‌تی لیبیا، ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌کان ده‌که‌ن، ده‌ڵێت ئه‌مه بۆ ڕێگه‌گرتنه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیناریۆی داعشه له باکوری ئافریکا.
کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی ڕابردوو فه‌رمانده له‌شـکریـیه‌کانی وڵاته‌که‌یان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی حکومه‌تی لیبیا چه‌ندان جار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له قاهیره‌ی پایته‌خت و شـاری مه‌رسا مه‌ترۆح کۆبوونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د بوزیاد ئه‌لمسماری گوته‌بێژی سه‌رۆکی ده‌سته‌ی ئه‌رکانی له‌شـکری لیبیا به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه میسر پـێشـنیاری بۆ کردوون مه‌شق به هێزه‌کانی لیبیا بکات.
پـێشـتر عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆکی میسر داوای کردبوو ڕێوشوێنی توند له دژی ئه‌و توندڕه‌وانه بگیرێنه‌به‌ر که لیبیایان کردووه‌ته بنکه‌یه‌ک بۆخۆیان. میسر ده‌ڵێت ئه‌و توندڕوانه سنووری وڵاته‌که‌یان ده‌به‌زێنن و دێن له بیابانی نیمچه دورگه‌ی سینا یارمه‌تی کۆمه‌ڵی ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس ده‌ده‌ن له هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئاسایش.
کاربه‌ده‌سـتانی ئاسایشی میسر ده‌ڵێن ئه‌نسار به‌یت ئه‌لمه‌قدس یه‌کێـکه له مه‌ترسیدارترین کۆمه‌ڵه توندڕه‌وه‌کانی ناو وڵاته‌که‌یان و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه هه‌یه.