له ئاکامی جووته ته‌قینه‌وه‌یه‌کی ماشێنی بۆمڕێژکراو له ناوجه‌رگه‌ی شاری حمس ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، به‌لایه‌ن که‌م 17 که‌س کوژران که‌زۆربه‌یان منداڵن و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵکیش برینداربوون.
ماشێنه‌کان له نزێك قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی و نه‌خۆشخانه‌یه‌که‌وه ته‌قینه‌وه له‌گه‌ڕه‌کێکی که نیشوانه‌که‌ی به‌زۆرینه عه‌له‌ویین ، که‌تیرێکی سه‌ر به موسۆڵمانه شیعه‌کانن و هه‌روه‌ها سه‌رۆك به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دیش له‌وانه.
هه‌واڵه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نن 10 منداڵ له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا کوژرابن، به‌ڵام هێشتا ڕۆن نه‌بۆته‌وه چ که‌سێك و یا لایه‌نێك به‌رپرسیاربن.
جێ باسه شاری حمس پێشتر نێوه‌ندی ڕاپه‌ڕینی دژ به ئه‌سه‌دبوو، به‌ڵام دوا به‌دوای دوو ساڵ له بۆمبارانکردن و هیڕشه‌کانی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ئه‌سه‌د خراوه‌ته‌وه ژێر کۆنتڕۆلی حکۆمه‌ته‌وه.