فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له نزیک شـاری کۆبانی بۆردومانکرد و هاوکات شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاراسـتنی گه‌ڵ (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش به‌رده‌وامه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان به لایه‌نی که‌م 5 هێرشی ئاسـمانیـیان کردووه‌ته سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له هێڵه‌کانی پـێشه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه کوردیـیه‌کان له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژهه‌ڵاتی باشوری کۆبانی. ده‌شڵێت له ئاکامی ئه‌م بۆردومانانه داعش زیانی گیانی پـێکه‌وتووه.
کۆمه‌ڵه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه کوردیـیه‌کان له‌و ناوچه‌یه ژماره‌یان که‌مه و وا زیاتر بۆ دوو هه‌فته‌یه که‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشێـکی به‌رفراوانی داعش و هیچ یارمه‌تیـیه‌کی له‌شـکریـیان پـێـنه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام قاره‌مانانه به‌رگری له کۆبانی ده‌که‌ن و ئاماده نین لێی بکشێنه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه چه‌ند سه‌د گه‌ریلایه‌کی یه‌په‌گه که ته‌نها چه‌کی کلاشینکۆف و دۆشکه و ئارپـیجیان پـێـیه له به‌رامبه‌ر هه‌زاران چه‌کداری داعش وه‌ستاونه‌ته‌وه که به ده‌یان تۆپ و ڕاجیمه و تانک په‌لاماری کۆبانی ده‌ده‌ن. له ئێسـتادا داعش 2 کیلۆمه‌تر له شاری کۆبانیـیه‌وه دوره.