Accessibility links

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی: کاتێک په‌که‌که‌ به‌راورد ده‌کرێت به‌ داعش یانی سوکایه‌تیکردن به‌ هه‌موو هاووڵاتیه‌کی کورد

  • Balen Salih

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی

سه‌رۆکی تورکیا له‌ وتاره‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانیدا گازه‌نده‌ له‌ وڵاتانی جیهان ده‌کات و پێیان ده‌ڵێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هاوپه‌یمانێتی پێکده‌هێنرێت به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌ پارتی کرێکارانی کوردستان هیچتان نه‌کرد.

ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌ فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی وه‌ڵامی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت چونکه‌ پارتی کرێکارانی کوردستان، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) نییه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز هه‌ڵه‌دنی ده‌شڵێت ئه‌مجۆره‌ ڕاگه‌یاندنانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی تورکیاوه‌ پرسیار و گومانێکی زۆر له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیادا دێنێته‌ ئاراوه‌ و ده‌شڵێت ئه‌و جۆره‌ ڕاگه‌یاندنه‌ جۆرێکه‌ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌و بانگه‌شانه‌ی بۆ ئاشتی ده‌یکات.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG