Accessibility links

عه‌لی هالۆ: پاراستنی کۆبانی، پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و ئیراده‌ و بریاری کورده‌

  • Jani Diylan

Ali Halo

Ali Halo

عه‌لی هالۆ: پاراستنی کۆبانی، پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و ئیراده‌ و بریاری کورده‌

له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و رووداو و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر کوردا هاتوه‌ و دێت، وا دیاره‌ کورد قه‌ت نابێت دڵنیا بێت که‌ بتوانێت به‌ ئاسایش بژێت. ئه‌مرۆ له‌ کاتێکدا کورد له‌ دوو به‌شی کوردستان تووشی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوه‌ و توند ره‌وان و لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌کان و هاوپه‌ێمانانیان دژ به‌ کورد یه‌کیان گرتوون، کورد هێشتا نه‌ خاوه‌نی هه‌ڵویستێکی یه‌کگرتو و نه‌ په‌ێڤێکی یه‌کگرتووی هه‌یه‌‌ !

عه‌لی هالۆ ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی گه‌لی کورد ده‌بێ یه‌خه‌ی کێ بگرێت و کێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره‌ ده‌ڵێت" بێگومان به‌ هاتنی هێزی تیرۆریستی داعش، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ کورد ئه‌مرۆ له‌برامبه‌ر شه‌ڕێکی چاره‌نووساز و پڕ مه‌ترسیدایه. کاک عه‌لی هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌ یه‌ک نه‌گرتنی کوردان، کورد خۆێ له‌وه‌دا به‌رپرسیاره‌‌، پێویسته‌ ئه‌مرۆ لایه‌نه‌ کوردیه‌کان به‌ زووترین کات گیرو گرفت و کێشه‌ و ناکۆکیه‌ رامیاریه‌کانیان وه‌لاوه‌ بنێن و له‌سه‌ر پرسه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تیه‌کاندا یه‌کبگرن بۆ پاراستنی کۆبانی. کاک عه‌لی ده‌شڵێت پاراستنی کۆبانی، پاراستنی شه‌ره‌ف و که‌رامه‌ت و ئیراده‌ و بریاری کورده‌، وه‌ ئه‌گه‌رهات و کۆبانی که‌وت، واته‌ ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژئاوا به‌ره‌و پێش ناچن وه‌ مه‌ترسیه‌کی زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ باشوری کوردستان و هه‌ر وه‌ها پرۆسه‌ی رامیاری له‌ باکوری کوردستان تووشی کێشه‌ و ده‌ر ئه‌نجام ده‌بێت، ئیتر پێویسته‌ لایه‌نی کوردی رێزه‌کانی خۆێ یه‌ک بخات، کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن و له‌سه‌ر هه‌ره‌ پرسه‌ گرنگه‌کان پێک بێن سه‌ره‌ رای جیاوازیه‌کان چونکه‌ کوردستان یه‌ک پارچه‌یه‌ و کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ و چاره‌نووسمانیش پێکه‌وه‌ گرێ دراوه‌".

XS
SM
MD
LG