به‌رپرسانی عێراقی ده‌ڵێن له ئاکامی زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له چه‌ندان ناوچه‌ی وڵات‌دا 19 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یانیش برینداربوون.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن کوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌کانی ئه‌مڕۆ له شاری که‌ربه‌لای پـیرۆزی شیعه‌کان بووه که ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیلێکی بۆمبڕێژکراو تیدا کوژرانی 4 هاوڵاتی سیڤیل ودوو پۆلیسی لێکه‌وته‌وه، هاوکات 16 که‌سیش برینداربوون. شاری که‌ربه‌لا نزیکه‌ی 90 کیلۆمه‌تر له باشوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
له ته‌قینه‌وه‌یه‌کی دیکه‌دا ئۆتۆمبیلێکی پڕ ته‌قه‌مه‌نی له شارۆچکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه ته‌قیه‌وه و بووه مایه‌ی کوژرانی 5 هاوڵاتی و برینداربوونی 13 که‌س.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه شارۆچکه‌ی ئه‌سکه‌نده‌ریه 50 کیلۆمه‌تر له به‌غداوه دوره. هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌هۆی ئه‌نجامدانی هێرش له به‌غدا و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی شاری نه‌جه‌فی باشور 8 هاوڵاتی سیڤیل گیانیان له‌ده‌ست دا.