Accessibility links

خۆپیشاندان له‌ هۆنگ کۆنگ په‌ره‌ده‌سێنێت

  • VOA News

هه‌رچه‌ندێکه‌ زیا له‌ ڕۆژێکه‌ پۆلیسی هۆنگ کۆنگ کشاونه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام خۆپیشانده‌ران له‌ هه‌وڵه‌کانیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر و درێژخایه‌نتر به‌رده‌وامن.

ژماره‌یه‌ك خه‌ڵکی نیگه‌رانن له‌وه‌ی ڕه‌نگه‌ ده‌سه‌ڵاتداران له‌ دڕه‌نگانێکی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ دووباره‌ هێز به‌کاربهێننه‌وه‌ بۆ چۆڵکردنی شه‌قامه‌کان به‌ر له پشووی‌ جه‌ژنی ڕۆژی نیشتیمانی چین که‌ وا چاه‌وڕوان ده‌کڕێت ژماره‌ی زیاتری خۆپیشانده‌ران له‌و ڕێپێوانه‌ به‌شداربن.

له‌ وه‌ڵامدا حکومه‌تی هۆنگ کۆنگ فیستێڤاڵێکی یاری ئاگرینیان له‌ به‌نده‌ری شاره‌که‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ که‌ به‌ بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چوو.

ئه‌ندامانی نێوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی جێگیربوون لایه‌نگری دیموکراسی له‌ ئێستاکه‌دا دوا واده‌یه‌کیان بۆ حکومه‌ت دیاری کردووه‌ و داواده‌که‌ن لیۆنگ چون ینگ ڕێبه‌ری هونگ کۆنگ به‌ده‌نگ داواکارییه‌کانیان بچێت و هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌نجامبدات و هه‌روه‌ها تا یه‌کی مانگی ده‌ ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.

هه‌رچه‌ندێکه‌ لیۆنگ ده‌ڵێت به‌رهه‌ڵستی خۆپیشانده‌ران بڕیاری چین ناگۆرێت که‌ له‌ مانگی‌ ڕابردوودا سه‌باره‌ت به‌ ریفۆرمسازی هه‌ڵبژاردن دابوویان.

واشنتنیش له ‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگ کۆنگ کردووه‌ دان به‌خۆیاندا بگرن و داوایان له‌ خۆپیشانده‌رانیش کر‌دووه‌ به ‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه‌ ڕاوبۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن.

هه‌روه‌ها دیڤد کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئومێد ده‌کات ئه‌م کێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربکرێت و نیگه‌رانی قوڵی ده‌ربڕی له‌وه‌ی شه‌ڕۆپێکدادان له‌ شه‌وی یه‌کشه‌ممه‌وه‌ تا به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌دا‌ به‌ر له‌ کشانه‌وه‌ی پۆلیس ڕوویدا‌بوو.

XS
SM
MD
LG