مه‌راسیمی سوێندخواردنی یاسایی ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆکی نوێی ئه‌فغانسـتان له کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که له به‌رده‌م ژماره‌یه‌کی زۆری که‌سایه‌تی بیانی‌دا بوو، له‌وانه سه‌رۆکی پاکستان و هه‌روه‌ها جۆن پـۆدێسـتا گه‌وره ڕاوێژکاری سه‌رۆکایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
پاش چه‌ند خوله‌کێـک له سوێندخواردنه‌که‌ی، ئه‌وجا عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا ڕکابه‌ره‌که‌ی به‌ڕێز غه‌نی وه‌ک سه‌رۆکی جێبه‌جێـکاری حکومه‌تی یه‌کێتی نیشـتیمانی ئه‌فغانسـتان سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌م پـۆسته نوێـیه به‌شێـکه له‌و ڕێـکه‌وتنه‌ی کراوه بۆ پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی هاوبه‌شی نیشـتیمانی له وڵاته‌که‌دا.
له وتاره‌که‌یدا سه‌رۆکی نوێی ئه‌فغانسـتان داوای له تاڵیبانه‌کان و یاخیبوانی تری دژه حکومه‌ت کرد هه‌تا به‌شداری له وتووێژه‌کانی ئاشتیدا بکه‌ن و کۆتایی به خوێن‌ڕشتن بهێنن له ئه‌فغانسـتاندا.
سه‌رۆکی نوێ ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت ماندوین له شه‌ڕ و ده‌شڵێت په‌یامه‌که‌یان په‌یامی ئاشـتیـیه و ناشبێت وه‌ک لاوازی بۆ حکومه‌تی نوێی ئه‌فغانسـتان لێکبدرێته‌وه.
تاڵیبانه‌کان هیچ وه‌ڵامێـکی ئه‌م داوایه‌ی سه‌رۆکی ئه‌فغانسـتانیان نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام پـێشـتر ڕێکه‌وتنه سیاسیـیه‌که‌ی نێوان غه‌نی و عه‌بدوڵڵایان ڕه‌تکرده‌وه که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ڕێکیخستبوو.
ئه‌شره‌ف غه‌نی له وتاره‌که‌یدا په‌یمانیشی داوه هیچ چاوپـۆشیـیه‌ک له گه‌نده‌ڵی و به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات نه‌کات بۆ خزم‌خزمێنه.