له میانه‌ی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، دکتۆر که‌مال سیدۆ به‌رپرسی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی گه‌لانی ژێرهه‌ڕه‌شه(بنکه له ئالمانیا)دا ده‌ڵێت هێرشه ئاسمانییه‌کان به‌ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکا له سوریا ڕووبه‌ڕووی سه‌ختی جیاوازن له هی عێڕاق له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا هاوپه‌یمانی سه‌ر حه‌ردی له سوریادا نییه. ئه‌و داوا ده‌کات ئه‌مریکا له‌شه‌ڕی زه‌مینی پشت به هێزه‌کانی یه‌په‌گه و هی که‌مینه‌ی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی ببه‌ستێت. ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌مریکا نابێت هه‌ڵه‌ی له ئه‌فغانستان و عێڕاق کردی له سوریا دوپات بکاته‌وه و چه‌ک بداته ئیسلامییه‌کانی توندڕێ که له پاشه ڕۆژدا له دژی ئه‌مه‌ریکا به‌کاری بێنن.