ئامانجه‌کانی تری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا بۆمباران کران
گروپه‌کانی چاو‌دێر ده‌ڵێن هێڕشه ئاسمانیه‌کانی به رێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووکان به‌ڵای که‌م له کاتی شه‌ودا هێڕشیان بردوه‌ته سه‌ر دوو ئوستانی سوریا.
رێکخراوه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوری بنکه‌ی له‌نه‌ده‌ن له رۆژی دووشه‌ممه ووتی هێڕشه ئاسمانیه‌کان له ساێلوه‌کی گه‌نم و شوێنه‌کانی جیهادیسته‌کانی له حه‌له‌ب و ره‌قه‌ی داوه .
رێکخراوه‌ی چاودێریه‌که ده‌لێت ساێلۆ گه‌نمه‌که له لایه‌ن هاوڵاتیانی سڤیل به‌رێوه چووه و وا ده‌رکه‌وه‌توه شه‌ر و پێکدادان هه‌بوه. راپۆرته‌که هێشتا پشت راست نه‌کراوه.
وا ده‌ووترێت هێڕشه‌کانی تر له ده‌رگاێ سه‌ره‌کی چوونه ژوره‌وه‌ی ده‌زگای گازی وڵاته‌که‌ی داوه که وا دیاره وه‌کو هۆشیاریه‌ک بوه بۆ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌زگاکه به جێ بهێڵن.
فرۆکه‌کانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به پاڵپشتی هاوپه‌ێمانانی عه‌ره‌بی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابوردوو ده‌ستیان به زنجیره‌یه‌ک له هێڕشه ئاسمانیه‌کانیان کرد له سوریا و هه‌ر وه‌ها له مانگی رابوردو هێڕشه‌کانی له وڵاتی دراوسێدا له عێراق ده‌ستێپێکرد. هێڕشه ئاسمانیه‌کان له عێراق یارمه‌تی هێضه‌کانی عێراقی و کوردی دا بۆ کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ ناوچه له ده‌ستی میلیشیاکان.