شه‌ڕ و پـێـکدادانی نێوان هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) و چه‌کدارانی داعش له ده‌وروبه‌ری کۆبانی بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌رده‌وامه و تورکیا هێزی زیاتری له‌سه‌ر سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه کۆکردووه‌ته‌وه.
عیسمه‌ت شێخ حه‌سه‌ن سه‌رۆکی ده‌سته‌ی به‌رگری و پاراستنی کۆبانی به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسی گوتووه چه‌کدارانی داعش له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌که به ڕۆکێت و تانک له شاره‌که‌یان داوه و ژنێـکی ته‌مه‌ن 50 سـاڵ کوژراوه. له ڕۆژئاوای شاره‌که‌ش داعش نزیکه‌ی هه‌زار چه‌کداری خۆی کۆکردووه‌ته‌وه.
هاوکات کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان له شوێنه‌کانی داعشیان داوه له پارێزگاکانی حه‌له‌ب، ڕه‌ققه، حه‌سه‌که، دێر ئه‌لزور.
ده‌ڵێت یه‌ک له هێرشه‌کان کراوه‌ته سه‌ر سایلۆیه‌کی دانه‌وێڵه له شارۆچکه‌ی مه‌نبجی حه‌له‌ب و ئاگری گرتووه و به‌هۆیه‌وه که‌سانی سیڤیلیش کوژراون.
له دیر ئه‌لزوریش له ده‌روازه‌ی کارگه‌ی کۆنۆکۆ بۆ به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی دراوه، به‌ڵام زیان به‌ر کارگه‌گه نه‌کوتووه. ئه‌م شوێنه به گه‌وره‌ترین کارگه‌ی گازی سروشتی له سوریا داده‌نرێت.
له لایه‌کی دیکه ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ڕایگه‌یاند له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ که‌سێـکی سوری له نزیک سنووری تورکیاوه زانیویه‌تی فڕۆکه‌کان بنکه‌یه‌کی پـێشـووی داعشیان له گرده سپی بۆردومان کردووه که چوار مانگه چۆڵیان کردووه.