Accessibility links

دیار قامیشلو: کۆبانی به‌ هه‌ندێ ئه‌رزاق قورتار نابێت

  • Jani Diylan

Kobani - Rojava

Kobani - Rojava

دیار قامیشلو: کۆبانی به‌ هه‌ندێ ئه‌رزاق قورتار نابێت

ئه‌مرۆ کۆبانی له‌ مه‌ترسی و ته‌نگه‌ژه‌دایه‌، تا دوێنی هاوار ده‌کرا کۆبانی ته‌نیا نییه‌ به‌ڵام ئێستاکه‌ له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ ره‌خنه‌یه‌کی زۆر هه‌یه‌ که‌ ده‌یانه‌وێ کۆبانی به‌ ته‌نیا بهێلنه‌وه‌.

دیار قامیشلو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی په‌ێوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێیتی دیموکراتیک PYD له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" هه‌ر چه‌ند قسه‌ی زۆر کراوه‌ گوایه‌ ئێمه‌ کۆبانی به‌ ته‌نیا ناهێڵین به‌ تاێبه‌تی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم کاک مه‌سعود بارزانی، به‌ڵام پرسیاره‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ "ئێمه‌ کۆبانی به‌ ته‌نها ناهێڵین" چی ده‌بێ بکرێت که‌ کارێکی وا به‌ په‌له‌ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆبانی قورتار بکه‌ن. کاک دیار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌ هه‌ندێ ئه‌رزاق کۆبانی قورتار نابێت به‌ڵکو ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که‌ له‌سه‌ر کۆبانی هه‌یه‌ گشتیه‌، مه‌ترسیه‌که‌‌ بۆ سه‌ر ئاێینده‌ی کوردستان، بۆ سه‌ر چاره‌نووسی کوردستان".

XS
SM
MD
LG