Accessibility links

مێزگرد: باشور و ئه‌رکه‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر کۆبانی و رۆژئاوا

  • Jani Diylan

Dr.Rebwar Fatah & Hiwa Golmohammadi

Dr.Rebwar Fatah & Hiwa Golmohammadi

مێزگرد: باشور و ئه‌رکه‌کانی له‌ به‌رامبه‌ر کۆبانی و رۆژئاوا

پاش هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و داگێردنی شه‌نگاڵ و مه‌ترسی درووست بوون بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، گه‌ریلاکانی باکور و رۆژئاوا گه‌ێشتنه‌ هانای هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئاێینده‌ی رۆژئاوا له‌ مه‌ترسی دایه‌ و وه‌کو باس ده‌کرێت باشور بێجگه‌ له‌ قسه‌ هیچ کردارێکی دیار نییه‌!

میوانانی به‌رنامه‌: دکتۆر رێبوار فه‌تاح چاودێری کاروباری رامیاری و شاره‌زای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ رۆژنامه‌وان

هیوا گول موحه‌مه‌دی.

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: دیاره‌ له‌وه‌ ناچێت باشور هیچ کرده‌یه‌کی هه‌بێت، به‌ راستی هیچ کارێکی نه‌کردووه‌ بۆ به‌شداریکردن له‌ رووداوه‌کانی رۆژئاوا. دیاره‌ باشور کێشه‌ی ناوخۆیی زۆر زۆر هه‌یه‌، له‌ نێوان هێزه‌ سیاسیه‌کان، له‌گه‌ڵ به‌غدادا، له‌گه‌ڵ رژێمه‌کانی ناوچه‌که‌دا، ئه‌توانم بلێم باشور زۆر په‌رته‌، سه‌ر باری ئه‌وه‌ش بۆ نموونه‌ سه‌رۆکی هه‌رێم زۆر ده‌مێکه‌ نه‌بینراوه‌، ئه‌وه‌ش دیاره‌ که‌لێنێکی سیاسی درووست کردووه‌.

هیوا گول موحه‌مه‌دی: هه‌ڵوێسته‌کانی باشوری کورستان ته‌نانه‌ت له‌ رووی تیوریشه‌وه‌ زۆر لاواز بوه‌، به‌شێکی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ باشوری کوردستاندا ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتوو، هێزێکی یه‌کگرتوو، له‌شکه‌رێکی یه‌کگرتوو، ناوه‌ندێکی یه‌کگرتوو، میدیایه‌کی یه‌کگرتوو وه‌ هه‌ر وه‌ها حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کگرتووشمان نییه‌، ئه‌مه‌ش واێکردووه‌ هه‌ڵوێسته‌کان ، ده‌نگه‌کان، ناره‌زایتیه‌کان، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ که‌ تا ئێستا بینیومانه‌ به‌رامبه‌ر نه‌ ته‌نها رۆژئاوای کوردستان به‌لکۆ به‌رامبه‌ر به‌ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان لاواز بێت، به‌ڵام به‌رامبه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ لاواز نییه‌.

XS
SM
MD
LG