Accessibility links

قادر ووریا: ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه ‌نییه ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ شه‌ری چه‌کداری هه‌ڵبگرسێنین

  • Jani Diylan

Qadir Wirya قادر ووریا

Qadir Wirya قادر ووریا

قادر ووریا: ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه ‌نییه ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ شه‌ری چه‌کداری هه‌ڵبگرسێنین

چه‌ند رۆژێکه‌ له‌ میدیاکان وا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دژ به‌ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ چالاکیدان.

کاک قادر ووریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" شتێکی تازه‌ نییه‌ هه‌ڤاڵانی ئێمه‌ به‌رده‌وام ئه‌وان له‌ تێکۆشان و چالاکیدان، به‌ڵام له‌ چه‌ند شوێنێک کاری سیاسی، ته‌بلیغاتی، کاری کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکیان کردوون، به‌ڵام که‌مینیان بۆ ناونه‌ته‌وه‌ و که‌وتونه‌ته‌ ناو که‌مین و توانیویانه‌ داکۆکی له‌ خۆیان بکه‌ن و توانیویانه‌ که‌مینی هێزه‌کانی رژیم و هێڕشه‌کانیان تێک بشکێنن. کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌لێت ئه‌و پلانه‌ی که‌ هه‌یه‌ و باسمان لێکردووه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان ئاماده‌ بوونی زۆرتری له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بێت و قورسایی کاری تێکۆشانی بخاته‌ ناو رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه ‌نییه ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ شه‌ری چه‌کداری هه‌ڵبگرسێنین. کاک قادر ده‌شڵێت هه‌رێمی کوردستان به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ هه‌یه‌ و رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش به‌رژه‌وه‌ندی خۆێ هه‌یه‌، باشه‌ و پێویسته‌ له‌ نێوان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان ڕه‌چاوی بارودۆخی یه‌کتر بکه‌ن به‌ڵام ناکرێ ئه‌مه‌ یه‌ک لایه‌نه‌ بێت".‌

XS
SM
MD
LG