Accessibility links

کۆماس شابازی: چه‌ته‌کانی داعش له‌ شاره‌که‌ نزدیک بونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵک و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ به‌رامبه‌ریاندا راوه‌ستاوون

  • Jani Diylan

Komas Shahbazi

Komas Shahbazi

کۆماس شابازی: چه‌ته‌کانی داعش له‌ شاره‌که‌ نزدیک بونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام خه‌ڵک و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له‌ به‌رامبه‌ریاندا راوه‌ستاوون

سه‌ره‌ رای چڕتربونه‌وه‌ی هێڕشه‌کانی تیرۆریستانی رێکخراوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ سه‌ر کانتونی کۆبانی، هاوڵاتیانی شاره‌که‌ و گه‌ریلاکانی یه‌كینه‌كانی‌ پاراستنی‌ گه‌ل YPGله‌ به‌رامبه‌ریاندا له‌ سه‌نگه‌ردان و بگره‌ له‌ هه‌ندێ شوێنیش پاشه‌که‌شیان پێیکردوون.

رۆژنامه‌وان کۆماس شابازی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌ کانتونی جه‌زیره‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" چه‌ته‌کانی داعش له‌ هه‌ر سێ به‌ری رۆژئاواوه‌ و هه‌ر وه‌ها باشوری کۆبانی هێڕشێکی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر کۆبانی ده‌ستپێکردووه‌ وه‌ تا ئێستاش که‌ من له‌گه‌ڵتانا قسه‌ ئه‌که‌م ئه‌م هێڕشانه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی چڕ و پڕ به‌رده‌وامه‌ به‌ چه‌کی قورس له‌ شه‌ڕێکی نابه‌رابه‌ردا له‌گه‌ڵ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل. کاک کۆماس ده‌لێت له‌ سه‌ر و پێکدادانه‌کانی باشور وه‌ رۆژهه‌ڵاتی کۆبانی فه‌ره‌تر له‌ 54 چه‌ته‌ی داعش کوژراوون. کاک کۆماس ده‌شڵێت داعش له‌ شاره‌که‌ نزدیک بوه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هێڕش بکه‌نه‌ سه‌ر کۆبانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا دیاره‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و خه‌ڵکانێکی زۆر شان به‌ شانی ئه‌وان له‌ سه‌نگه‌ردا له‌ به‌رامبه‌ر چه‌ته‌کانی داعشدا ئه‌وه‌ستن".

XS
SM
MD
LG