چه‌ک هه‌یگڵ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان کاری کردووه‌ته سه‌ر جموجۆڵی چه‌کدارانی داعش و هه‌تا ئێستا له‌م هه‌فته‌یه زیاتر له 243 هێرشی ئاسمانی له عێراق و سوریا ئه‌نجام دراون.
ڕۆژی هه‌ینی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دێمپسی سه‌رۆکی ستوونه هاوبه‌شه‌کانی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا، چه‌ک هه‌یگڵ گوتیشی هێرشه ئاسمانیـیه‌کان سه‌ره‌تایه‌که له ڕێگه‌یه‌کی دورودرێژ بۆ نه‌هێشـتنی ئه‌م ڕێکخراوه.
هه‌روه‌ها جه‌نه‌ڕاڵ دێمپـسی ئه‌ویش لای خۆیه‌وه گوتی ئه‌م هێرشه ئاسمانیـیانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی هاپه‌یمانان ده‌یکه‌ن له دژی داعش له سوریا ئه‌نجامی باشی هه‌بووه و زیانی به ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یه‌تی و سه‌رچاوه و ڕێگه‌کانی گه‌یاندنی پـێداویسـتیـیه له‌شـکریـیه‌کانی گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌یه‌کی دابڕاو له‌سه‌ر سنووری نێوان تورکیا و سوریا، گوتی ئه‌گه‌ری هه‌یه بکرێت، به‌ڵام له ئێستادا به‌شێـک له ستراتیژیه‌ته‌که‌یان بۆ شه‌ڕی داعش نیـیه.
جه‌نه‌ڕاڵ دێمپـسی گوتیشی پـێویست به 12 هه‌تا 15 هه‌زار چه‌کداری ئۆپـۆزسیۆنی میانڕه‌و ده‌کات تاوه‌کو کۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه بکرێت که داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌ده‌سـتی ده‌دات.