وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت 10 فڕۆکه‌ی جه‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ 6 فڕۆکه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌شـداریـیان له بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له سوریا کردووه .
جان کیربی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی فڕۆکه‌کان بۆردومانی ئه‌و پاڵاوگه نه‌وتیـیانه‌یان کردووه که له ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی داعشدان. گوتیشی 80% ی بۆردومانه‌کان فڕۆکه عه‌ره‌بیـیه‌کان ئه‌نجامیانداون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد له 12 پاڵاوگه‌ی نه‌وتیان داوه، به ئامانجی نه‌هێشـتنی سه‌رچاوه‌کانی وزه و دارایی داعش. جه‌ختی له‌وه کرد هاوپه‌یمانان هه‌وڵ ده‌ده‌ن زیان به ژێرخانی سوریا نه‌گه‌یه‌نن.
باسی له‌وه‌ش کرد له‌وه‌تای وڵاتانی هاوپه‌یمانان ده‌سـتیانکردووه به بۆردومانکردنی داعش له سوریا، په‌یوه‌ندیـیان به به‌شـار ئه‌سه‌د یان وه‌زاره‌تی به‌رگری سوریا نه‌کردووه. هه‌روه‌ها هیچ هه‌ماهه‌نگیـیه‌کی له‌شـکری له‌م باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نه‌کراوه.