شاندی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق ده‌ڵێت چه‌کدارانی داعش ژنێـکی چالاکوانی پارێزه‌ری سووننه‌یان له موسڵ گولـله‌باران کردووه به تاوانی وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام" .
سه‌میره سـاڵح ئه‌لنعێمی که به‌وه ناسراوه له دادگاکانی موسڵ داکۆکی له سووننه ده‌سـتگیرکراوه‌کان کردووه به بێ به‌رامبه‌ر و هه‌روه‌ها به‌شـداری له کاری خێرخوازیش کردووه، له چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه (17 ی مانگی نۆ) له لایه‌ن چه‌کدارانی داعش له ماڵه‌که‌ی ده‌سـتگیرکرا به تاوانی ئه‌وه‌ی له فه‌یسبوکه‌که‌ی نووسینێـکی بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له داعش گرتووه له‌سه‌ر ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌رقه‌د و مه‌زاره ئاینیـیه‌کان، له‌وانه مه‌رقه‌دی پـێغه‌مبه‌ر یونس.
ده‌ڵێن له دادگای به ناو شه‌رعی داعش ئه‌و نووسینه‌ی به هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ئیسلام دانراوه و حوکمی کوشتنیان به‌سه‌ردا سه‌پاندووه.
شانده‌که‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه خانم ئه‌لنعێمی براوه‌ته گۆڕه‌پانێـکی گشـتی شاری موسڵ و له به‌رده‌م چاوی خه‌ڵـکی گولـله‌بارانیان کردووه. ده‌شڵێت هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی گولـله‌بارانیان کردووه ئه‌شکه‌نجه‌شیان داوه. هه‌روه‌ها فه‌یسبوکه‌که‌یان نه‌هێشتووه.
پاشان ته‌رمه‌که‌یان ڕاده‌سـتی که‌سوکاری کردووه و نه‌یانهێشـتووه پـرسه‌ی بۆ دابنێن.