وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی نانێرێت بۆ عێراق و بۆ سوریاش بۆ شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا هێزی زه‌مینی عێراق به هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه به ته‌نیا ئه‌و تواناییه‌یان هه‌یه شه‌ڕی زه‌مینی تێرۆریستان و توندڕه‌وان بکه‌ن له ده‌مێکدا ئاماژه به درێژخایه‌نی ئه‌م شه‌ڕه ده‌کرێت.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌و تواناییانه هه‌بوونایه ئه‌وا پێویستی به هیچ ده‌ستێوه‌ردانێکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نه‌ده‌کرد و ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه چه‌ندێک کاریگه‌رییان هه‌بێت به‌ڵام هێشتاش هه‌ر پێویست به هێزی زه‌مینی ده‌کات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئومێد ده‌شڵێت زۆر ڕاسته که تا ئێستا هه‌نگاوێكی بنه‌ڕه‌تی نه‌نراوه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و شه‌ڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش سه‌لماندی که هێشتا هێزی پێشمه‌رگه هێزێکی ڕێکخراو نییه وه‌ک هێزێکی نیشتیمانی و ده‌شڵێت ده‌رکه‌وتنی دیارده‌ی داعش پێمان ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌م هێزانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌کبخرێن.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: