کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن له بۆسه‌یه‌کدا له باکوری به‌غدا چه‌کدارانی داعش 19 میلیتانی شیعه‌یان کوشتووه.
پـۆلیسی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند چه‌کدارانی داعش که خۆیان له باخ و بێستانه‌کانی ڕێگه‌یه‌کی گوندی بابلان حه‌شاردبوو، به دۆشکه ته‌قه‌یان له کاروانێـکی ئۆتۆمبیلی چه‌کداره شیعه‌کان کردووه و ئه‌و ژماره‌یه‌یان لێ‌کوشتوون و 39 که‌سی دیکه‌یان لێ بریندارکردوون.
گوندی بابلان نزیکه‌ی 90 کیلۆمه‌تر له باکوری به‌غدای پایته‌خته‌وه دوره.
له به‌غداش، پـۆلیس گوتی 3 ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی بازرگانی شاره‌که ڕوویانداوه و 7 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سی دیکه برینداربوون.