ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا ده‌یڤد کامیرۆن ده‌ڵێت په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی بۆ کۆبوونه‌وه بانگهێشتکراوه تاوه‌کو داواکه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ پـشـتیوانی هێزی ئاسـمانی له دژی داعش تاووتوێ بکات.
ئۆفیسه‌که ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی سه‌رۆک په‌رله‌مان قایل بووه یاسادانه‌ران له پشـووه‌که‌یان بانگهێشت بکات.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به‌ریتانیا پاش ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان ده‌یڤد کامیرۆن و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له نیویۆرک هات.