کۆمه‌ڵی ناسراو به "جوند ئه‌لخه‌لافه" له جه‌زائیر، ئه‌وه‌ی له‌م دوایـیانه پـشـتیوانی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕی، ده‌ڵێت ئه‌و فه‌ڕه‌نسایـیه‌ی سه‌ربڕیوه که چه‌ند ڕۆژێـک له‌مه‌وبه‌ر به بارمته گرتبووی.
کۆمه‌ڵه‌که له ڤیدیۆیه‌کدا که له ڕێگه‌ی ئنته‌رنێت بڵاویکردۆته‌وه، به هاوشێوه‌ی سه‌ربڕینه‌کانی داعش که‌سـێک نیشـان ده‌دات ده‌ڵێت ئه‌مه ئێرڤێ گۆرێلی فه‌ڕه‌نسایـیه و له پشـته‌وه‌ی چوار که‌س وه‌ستاون و یه‌کێـکیان که‌غازێـک ئه‌خوێنێته‌وه که بریتیـیه له هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ده‌سـتخۆشی له داعش. پاشـان به هه‌ر چواریان ده‌که‌ونه سه‌ربڕینی که‌سه‌که.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ڤیدیۆکه پشـتڕاست نه‌کراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه ئێرڤێ گۆرێل (ته‌مه‌ن 55 سـاڵ) که له بواری گه‌شـتیاری کاری ده‌کرد له ناوچه‌ی ئایتی جه‌زائیر ڕفێندرا.
کۆمه‌ڵی جوند ئه‌لخه‌لافه ڕۆژی دووشه‌ممه له ڤیدیۆیه‌کدا ناوبراویان نیشان دا و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌یان له فه‌ڕه‌نسا کرد که ئه‌گه‌ر بێت و هه‌تا 48 کاژمێری داهاتوو له هاوپه‌یمانی دژی داعش نه‌کشێته‌وه ئه‌وا سه‌ری ده‌بڕن.
کاربه‌ده‌سـتانی فه‌ڕه‌نسا بێ هیچ چه‌ند و چونێـک داواکه‌یان ڕه‌تکرده‌وه.
له‌شـکری جه‌زائیر نزیکه‌ی 1500 سه‌ربازی بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی جه‌زائیری پایته‌خت ڕه‌وانه‌کرد تاوه‌کو گه‌ڕان و پشـکنین ئه‌نجام بده‌ن به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ئێرڤێ گۆرێل.