له شارۆچکه‌ی عه‌ینکاوه‌ی شـاری هه‌ولێر و له به‌رده‌م کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق پـێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24 ی مانگی نۆ، ژماره‌یه‌ک له چالاکوانانی کۆمه‌ڵکای مه‌ده‌نی خۆپـیشـاندانێـکی هێمنانه‌یان ڕێـکخست و به‌ره‌و باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ڕێکه‌وتن و نیگه‌رانی خۆیان له به‌رامبه‌ر ڕفاندنی ژماره‌یه‌کی زۆر له ژنان و کچانی ئێزیدی له لایه‌ن گروپی تێرۆرسـتی داعشه‌وه ده‌ربڕی و داوای هه‌وڵی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌یان کرد ڕزگارکردنیان له ده‌سـتی چه‌کدارانی ڕێـکخراوی داعش به شێوه‌یه‌کی خێرا.
له ده‌سـپـێـکی خۆپـیشـاندانه‌که عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا لێدوانی سێ له چالاکوانانی به‌شـداری خۆپـیشـاندانه‌که‌ی وه‌رگرتووه.