دادگایه‌کی ئۆردونی مه‌لایه‌کی توندره‌و له که‌ێسێکی تیرۆردا بێ گوناه راگه‌یاند
دادگایه‌کی ئۆردونی مه‌لای رادیکاڵ ئه‌بو قه‌تاده له تاوانه‌کانی په‌ێوه‌ندی به پێلانی هێڕش بردنه سه‌ر گه‌شتبه‌راندا له ده‌می ئاهه‌نگێڕانه‌کانی سه‌ری ساڵی 2000 بێ گوناه راگه‌یاند.
دادگاه له رۆژی چوارشه‌مه بریاری دا که به‌ڵگه به ئه‌ندازه‌ی پێویست له دژی دا نییه و پاشان ئازاد کرابوو.
مه‌لاکه له مانگی شه‌ش له که‌ێسێکی جیاوازدا له په‌ێوه‌ندی به تاوانه‌کانی پێلانگێڕان بۆ ئه‌نجامدانی هێڕشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر خوێندگایه‌کی ئه‌مه‌ریکادا له ئۆردون هه‌ر وه‌ها بێ گوناه بریاری به‌سه‌ر درابوو.
ئه‌و له بناغه‌دا له ساڵی 1999 و به بێ ئاماده بوونی له‌و که‌ێسه‌دا بۆ هه‌میشه له زیندان بریاریی به‌سه‌ر درابوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی رابوردوو له بریتانیا نێردرابوه، سه‌ر له نۆ دادگایی کرا.