دواکه‌وتنی سوێندخواردنی وه‌زیرانی کورد له حکومه‌تی به‌غدا له کاتێـکدایه که هێزه کوردسـتانیـیه‌کان ڕایانگه‌یاند به‌شـداری کابینه‌ی حکومه‌تی نوێی عێراق ده‌که‌ن و ماوه‌ی سێ مانگیش وه‌ک ده‌رفه‌ت ده‌ده‌نه عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا.
به‌ڵام هه‌تا ئێستا ته‌نها وه‌زیرێـکی کورد نه‌چووه‌ته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و هێشـتا پـۆسته وه‌زاریـیه‌کانی کورد پـڕ نه‌کراونه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی له یه‌که‌م ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی کابینه‌ی نوێی حکومه‌تدا حه‌یده‌ر عه‌بادی هوشیار زێباری وه‌ک جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران و دکتۆر ڕۆژ وه‌ک وه‌زیری دارایی و فریاد ڕه‌واندزی وه‌ک وه‌زیری ڕۆشنبیری له غیابی خۆیاندا ناساند، به‌ڵام هه‌تا ئێسـتاشی له‌گه‌ڵدا بێت کاندیدی پـۆسـته وه‌زاریـیه‌کانی کورد به فه‌رمی ده‌سـتبه‌کار نه‌بوون و به دیدوبۆچوونی نوێنه‌رانی کوردیش له به‌غدا پـۆسـتی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران که وه‌ک پشـکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاری کراوه، جۆرێـک له ناکۆکی و ڕێـکنه‌که‌وتنی به دوای خۆیدا هێناوه له نێوان زێباری و شاوه‌یسدا که هه‌ر یه‌که له‌م دوو کاندیده پـێداگری له‌سه‌ر پـۆستی جێـگری سه‌رۆک وه‌زیران بکه‌ن و هۆشیار زێباریش ئاماده نه‌بێت بۆ شاوه‌یس پاشه‌کشه بۆ خۆکاندیدکردنی بکات و پـۆسـتی دارایی وه‌ربگرێت.