Accessibility links

ناسر باباخانی: هێڕشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش له‌ سوریا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت

  • Jani Diylan

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

Nasser Babakhani ناسر باباخانی

ناسر باباخانی: هێڕشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش له‌ سوریا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت

سه‌رۆک ئوباما و وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان دوێنی به‌ڵێنه‌که‌یان به‌ جێ هێنا به‌ هێڕش بردنه‌ سه‌ر بنکه‌ و بارگاکانی رێکخراوه‌ی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش. ئاخۆ تا چه‌ند ئه‌م هێڕشانه‌ کاریگه‌رن بۆ لاوازکردنه‌وه‌ و له‌ ناوبردنی داعش؟

ناسر باباخانی مامۆستای زانکۆ و رۆژنامه‌وان له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" بێگومان هێڕشه‌کانی ئاسمانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر داعش له‌ سوریا کاریگه‌ریه‌کی ئه‌رێنی ده‌بێت، به‌و پێیه‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و له‌سه‌رۆێ هه‌مۆیانه‌وه‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ستی به‌مه‌ کردووه‌ ئه‌و تاقمه‌ ده‌توانن مه‌ترسی دار بن بۆ سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی رۆژئاوایی. کاک ناسر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکای هاندا زیاتر له‌وه‌ی ستراتیژیه‌تێکی نێۆده‌وڵه‌تی بێ ره‌نگه‌ هه‌ندێ فیشاری نێۆخۆیی بۆبی، سه‌ر بڕینی دوو رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی ئه‌و گوشارانه‌ی زۆرتر خسته‌ سه‌ر ئۆباما و ده‌وڵه‌ته‌که‌ی.کاک ناسر ده‌شڵێت گومان له‌وه‌دا نییه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ باشوری کوردستان بۆ سه‌ر داعش دا نه‌بوایه‌ ئێستا بارودۆخی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و ئاقارێکی زۆر زۆر نادیار ده‌رۆێ، ته‌نانه‌ت به‌رپرسی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بوو چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش راسته‌وخۆ راشکاوانه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ ئه‌گه‌ر هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا نه‌بوایه‌ داعش هیچی وا نه‌مابوو بگاته‌ فرۆکه‌خانه‌ی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر. کاک ناسر ده‌شڵێت ئه‌مه‌ریکا ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌یه‌کی جدی به‌ سیاسه‌ته‌کانیدا بکات سه‌باره‌ت به‌ پرسی کورد له‌ سوریا و تورکیا ".

XS
SM
MD
LG