Accessibility links

ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریا به‌رده‌داته‌وه‌


له‌شـکری ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی جه‌نگی سوریای خسته‌ خوارێ پاش ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌یانی ئاسمانی به‌رزایـیه‌کانی گۆلانی به‌زاند، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره‌ له‌وه‌تای سـاڵی 1982 وه‌وه‌ ئیسرائیل فڕۆکه‌یه‌کی سوری بخاته‌ خوارێ.

له‌شـکری ئیسرائیل گوتی به‌ سیسته‌می دژه‌ ئاسـمانی پاتریۆت له‌ فڕۆکه‌که‌ی داوه‌.

کاربه‌ده‌سـتێـکی به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند فڕۆکه‌که‌ له‌ جۆری سیخۆی SU-24 ی ڕووسی بووه‌ و به‌ قوڵایی 800 مه‌تر هاتووه‌ته‌ ئاسـمانی ئیسرائیله‌وه‌ و هه‌وڵی داوه‌ به‌ره‌و سوریا بگه‌ڕێته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ی موشه‌کێـکی پاتریۆتی بۆ هه‌ڵداروه‌.

کاربه‌ده‌سـته‌که‌ گوتیشی هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که‌ی توانیویانه‌ خۆیان ڕزگار بکه‌ن و له‌ خاکی وڵاته‌که‌یاندا به‌ پا‌راشوت دابه‌زن.

موشی یاعلۆن وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل له‌م باره‌یه‌وه‌ گوتی فڕۆکه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز خۆی به‌ ئاسمانی ئیسرائیلدا کردووه‌ و به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ربێت و له‌ ئاینده‌دا ڕووداوی وه‌ها دووباره‌ بـبێته‌وه‌ ئه‌وا به‌ هه‌مان شێوه‌ کاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG