یه‌کێک له بیانوه‌کانی تورکیا بۆ ئه‌و دوو دڵیه‌ی هه‌یبووه بۆ به‌شداریکردن له هاوپه‌یمانێتیه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییدا دژی ڕێکخراوی تێرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئه‌و 49 دیپلۆماته‌ی تورکیا بوون که له دوای داگیرکردنی شاری موسڵه‌وه داعش به بارمته گرتبوونی.
ئه‌ی ئێستا و پاش ئازادبوونی ئه‌م بارمتانه هه‌ڵوێستی ئانکه‌ره چی ده‌بێت له شه‌ڕی تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا؟
ئه‌وه‌ی گومانی تیادا نییه ئه‌وه‌یه تورکیا ده‌که‌وێته ژێر فشارێکی زۆری کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه تا ڕۆڵێکی به‌رچاو ببینێت له‌م شه‌ڕه‌دا.
میوانه‌کانی مێزگرد:
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر.
ئه‌مین فه‌ره‌ج، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه له وتووێژه‌کانیدا له‌گه‌ڵ گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ئانکه‌ره‌دا، تا تورکیا ببێته به‌شێک له‌م هاوپه‌یمانێتیه، هه‌رچه‌نده‌ش تورکیا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی ناتۆیه.
ئه‌گه‌ر تورکیا ببێته به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌بێت فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان ده‌توانن بنکه‌ی ئینجه‌رلیک به‌کاربێنن بۆ لێدانی شوێنه‌کانی تێرۆریستانی داعش له عێراق و هه‌روه‌ها له سوریاشدا.
زانیاری زیاتر له ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه: