وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت کۆنفرانسێـکی نێوده‌وڵه‌تی سـازده‌کات بۆ تاووتوێکردنی قه‌یرانی ئه‌و ئاوارانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی ناو سوریا و عێراق ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.
سه‌وسه‌ن شبلی خانمه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی به‌نیازه له 28 ی مانگی ده کۆنفرانسه‌که سـازبکات. ده‌ڵێت چونکه پـێشبینی ناکرێت له چه‌ند مانگی داهاتوو ڕه‌وشی ناو سوریا به‌ره‌و باشی بڕوات.
هێشـتا ڕوون نیـیه له کوێ کۆنفرانسه‌که ده‌به‌سـترێت.
ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌ڵمانیا پاش ئه‌وه هات که کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ڕایانگه‌یاند له ماوه‌ی چوار ڕۆژی ڕابردوو 130 هه‌زار ئاواره‌ی سوری خۆیان به تورکیا کردووه.
جێی ئاماژه‌یه شه‌ڕی ناو سوریا وایکردووه له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوو زیاتر له یه‌ک ملیۆن سوری په‌نا بۆ تورکیا به‌رن.