جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێیت ولاته یه‌کگرتۆکانی ئه‌مه‌ریکا وا چاوه‌ڕوان ده‌کات له تورکیا که بیته پێش له شه‌ڕی دژ به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م ده‌مه‌ی بارمته تورکه‌کان ئازادکران ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه گیرابوون.
جێی باسه بارمته‌کان که ژماره‌یان 46 تورك و 3 عیراقی بوون له ڕۆژی شه‌ممه‌دا گه‌رانه‌وه تورکیا دوای ئه‌وه‌ی به‌بارمته گیرابوون بۆ ماوه‌ی سێ مانگ له لایه‌ن چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامییه‌وه له‌و ده‌مه‌ی ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر شاری موسل له عیراق له مانگی شه‌شدا.
جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م وته‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕاگه‌یاند له‌میانه‌ی چاوپێکه‌وتنێك له گه‌ڵ که‌نالی MSNBC دا.