Accessibility links

تورکیا: ژماره‌ی ئاواره‌ کورده‌کانی سوریا گه‌یشته‌ 130 هه‌زار که‌س

  • VOA News

کاربه‌ده‌سـتانی تورکیا ده‌ڵێن له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له‌ 130 هه‌زار کوردی سوریا له‌ تاو داعش بۆ وڵاته‌که‌یان په‌نایان بردووه‌.

نوعمان کورتولموش جێـگری سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گوتی حکومه‌ته‌که‌ی پـێشـبینی ده‌کات ژماره‌که‌ له‌وه‌ زیاتر ببێت، بۆیه‌ خۆی بۆ حاڵه‌تێـکی خراپـتر ئاماده‌ ده‌کات.

له‌وه‌تای شه‌ڕی ناوخۆی سوریا له‌ مانگی سێی سـاڵی 2011 ده‌سـتیپـێـکردووه‌ نزیکه‌ی 850 هه‌زار ئاواره‌ی سوری به‌ره‌و تورکیا هه‌ڵاتوون، هه‌ر له‌ ماوه‌ی ئه‌مسـاڵدا نزیکه‌ی 300 هه‌زار ئاواره‌.

به‌ڵێن سـاڵح له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌

وێنه‌ی ئاواره‌کان به‌ قه‌باره‌ی گه‌وره‌

XS
SM
MD
LG