Accessibility links

هادی سوفیزاده‌: زه‌مینه‌ له‌باره‌ بۆ ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان پاش شه‌نگاڵ و کۆبانی

  • Jani Diylan

Hadi Sofizadeh

Hadi Sofizadeh

هادی سوفیزاده‌: زه‌مینه‌ له‌باره‌ بۆ ئه‌رکه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌کان پاش شه‌نگاڵ و کۆبانی

هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی کۆنگره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی بۆ کوردستان و درووستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتمانی که‌ له‌ ئه‌رکه‌ نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا به‌رپرس بێت به‌ داخه‌وه‌ ئاسته‌نگ و ته‌گه‌ره‌ی که‌وته‌ به‌ر. ئێستاکه‌ پاش کاره‌ساتی شه‌نگاڵ و ئه‌مرۆش کۆبانی و رۆژئاوا کاتی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌لای که‌م چه‌ترێکی کاتی درووست بکرێت بۆ سه‌وداکردن له‌گه‌ڵ کێشه‌ هه‌نوکی و نیشتمانیه‌کاندا؟

هادی سوفیزاده‌ ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان( K.N.K) له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌لێت" شه‌نگاڵ ئه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخانه‌یه‌ که‌ ئه‌کرێ ئێمه‌ وه‌کو خاڵێکی وه‌رچه‌رخان وه‌کو خاڵێکی ده‌ستپێک بۆ ئه‌و که‌م و کۆریانه‌ی که‌ تا ئێستا لایه‌نه‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه‌ ئه‌رکی خۆیان به‌رێوه‌به‌رن، پێیم وایه‌ ئه‌کرێ وه‌کو زه‌مینه‌ی ده‌سپێکی نه‌ته‌وه‌یی چاوی لێبکه‌ێن، واته‌ له‌ راستیدا وه‌کو خاڵێکی وه‌رچه‌رخان. کاک هادی هه‌ر وه‌ها ده‌لێت وه‌کو ووتم زه‌مینه‌کانی بۆ درووست بوه‌، وه‌ ئه‌م زه‌مینه‌ سازیه‌ ئه‌بینین ئه‌مرۆکه‌ گه‌ریلای باکوری کوردستان له‌ شه‌نگاڵ و که‌رکوک و مه‌خمور به‌رخۆدان و خه‌بات ئه‌کات بۆ پاراستنی خاکی باشوری کوردستان، له‌ رۆژئاوای کوردستان، ئێمه‌ ئه‌بینین کوردی رۆژهه‌ڵات، کوردی باکور، کوردی باشور له‌وێ خه‌بات ئه‌که‌ن، ئه‌مه‌ واته،‌ یه‌کێیتی نه‌ته‌وه‌یی له‌ بواری کرداریه‌وه‌ هه‌رچه‌ند سه‌ره‌تا بێ، چوه‌ته‌ قۆناغی جێ به‌ جێ کردنه‌وه‌، به‌ڵام له‌ بواری سیاسی و دیپلۆماتیک زه‌مینه‌که‌ی فه‌راهم بوه‌ و هه‌ر وا ئه‌توانم بڵێم په‌یامی به‌رێز مه‌سعود بارزانی بۆ هاوکاری بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای گه‌لی کۆبان له‌هه‌مبه‌ر چه‌ته‌کانی داعشدا ئه‌توانین ئه‌ویش دووباره‌ وه‌کو وه‌رچه‌رخانێکی سه‌ره‌کیه‌ ".

XS
SM
MD
LG