Accessibility links

حیسام ده‌ستپێش: گه‌مه‌ی سیاسی له‌ کوردستاندا هێشتا ئه‌و ئاراسته‌ییه‌ی نه‌گرتووه‌ ببێته‌ گه‌مه‌یه‌کی نیشتمانی

  • Jani Diylan

Hisam Dastpeysh

Hisam Dastpeysh


حیسام ده‌ستپێش: گه‌مه‌ی سیاسی له‌ کوردستاندا هێشتا ئه‌و ئاراسته‌ییه‌ی نه‌گرتووه‌ ببێته‌ گه‌مه‌یه‌کی نیشتمانی

له‌ کاتێکدا کۆبانی که‌وتوه‌ته‌ به‌ر مه‌ترسی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعیش، ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کانه‌وه‌ ده‌بتسترێت ته‌نها پشتێوانی ده‌ربرینه‌. هه‌رچه‌ند باس له‌ چوونی هێزه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یه‌کێیتی نیشتمانیش ده‌کرێت.

حیسام ده‌ستپێش چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ته‌نها قسه‌ به‌س نییه‌ به‌ڵکۆ کردار، ده‌ڵێت" به‌ داخه‌وه‌ هه‌میشه‌ تراژیدیاکانی کورد ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ پێشتر به‌ ستراتیژیه‌تێکی هاوبه‌ش ناگه‌ێن له‌ پرسه‌ نه‌ته‌ویه‌کانماندا و له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م تراژیدیانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌. کاک حیسام هه‌ر وه‌ها ده‌لێت یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی زۆر گرنگه‌ یان ده‌بێت راوه‌ستان له‌سه‌ر بکرێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ داخه‌وه‌ گه‌مه‌ی سیاسی له‌ کوردستاندا هێشتا ئه‌و ئاراسته‌ییه‌ی نه‌گرتووه‌ که‌ ببێته‌ گه‌مه‌یه‌کی نیشتمانی. کاک حیسام ده‌شڵێت گرنگ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ هێشتا نه‌مانتوانیوه‌ راوه‌سته‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بکه‌ێن که‌ چۆن کاتێک کاره‌ساتێکی نه‌ته‌وه‌یی روبه‌رووی نه‌ته‌وه‌ ئه‌بێته‌وه‌، ئێمه‌ ده‌رباز بین له‌ حیزب، له‌ ناوچه‌، له‌ شوناسه‌ خۆجه‌یی و بچووکه‌کان وه‌ هه‌ڵگه‌رێنه‌وه‌ به‌ مرۆڤێکی کورد وه‌ ئه‌مه‌ کێشه‌که‌یه‌ وه‌ ئێستا ده‌بینین به‌ داخه‌وه‌ که‌ کۆبانیش له‌ ناو ئه‌م بابه‌ته‌دایه‌".

XS
SM
MD
LG