Accessibility links

دکتۆر خالید خه‌یاتی: کورد له‌ هاوپه‌ێمانیه‌تیه‌ ناوچه‌یی و جێهانیه‌کانیدا ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ خۆێدا هاوپه‌ێمان بێت

  • Jani Diylan

Dr.Khalid Khayati دکتۆر خالید خه‌یاتی

Dr.Khalid Khayati دکتۆر خالید خه‌یاتی

دکتۆر خالید خه‌یاتی: کورد له‌ هاوپه‌ێمانیه‌تیه‌ ناوچه‌یی و جێهانیه‌کانیدا ده‌بێت پێش هه‌موو شتێک له‌گه‌ڵ خۆێدا هاوپه‌ێمان بێت

له‌ درێژایی مێژوودا کاره‌سات و رووداوه‌کان به‌سه‌ر کوردا چه‌ندین بار ده‌بنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی وانه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی لێ وه‌ربگرن و به‌ دووباره‌ بونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی پێشوو رێگا نه‌درێت.هێشتا دابه‌شبوون له‌ مێشکی زۆری له‌ رێبه‌رانی کوردا مه‌نگی خواردووه‌ و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ته‌سکه‌کان باڵی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ نیشتمانیه‌کاندا گرتووه‌.

دکتۆر خالید خه‌یاتی مامۆستای زانسته‌ رامیاریه‌کان له‌ زانکۆێ لینگشۆپینگ له‌ سوید، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکی راسته‌ و خۆدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م رووداوانه‌ی به‌سه‌ر کوردا دێن تا چه‌ند په‌ێوه‌ندی به‌ کورتی و دووربینی رێبه‌رانی کورده‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌لێت" ئه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وانه‌ تۆزێک له‌ ئاستی هه‌ڵوێستی کورده‌وه‌ جیاوازیان هه‌یه‌، نموونه‌ی هێڕشی داعش بۆ سه‌ر شه‌نگاڵ و کۆبانی، به‌ڵام کێشه‌ی شه‌نگاڵ به‌ راستی به‌ روونی ئاشکرای کرد که‌ کورد خاوه‌نی پلان و ستراتیژیه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ به‌ تاێبه‌تی پرۆژه‌یه‌کی به‌رگری میللی نییه‌، مه‌به‌ستم لێره‌دا کوردی باشور به‌ تاێبه‌تی وه‌ کورد به‌ گشتیه‌. کاک خالد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌وه‌ له‌ راستیدا لاوازی کولتوری سیاسی وه‌ نه‌بوونی ئینتمای نه‌ته‌وه‌یی نیشان ده‌دات. دکتۆر خالید ده‌شڵێت کورد هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ژێر و ووردی بۆ دۆژمنه‌که‌ی نه‌کردووه‌ و هاوپه‌ێمانی ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بێت و ده‌بێت به‌ مۆدێلێکی وڵاتا، واته‌ له‌ حاڵه‌تی ئاڵۆگۆردا بێ و پێش مه‌رجی ئه‌و هاوپه‌ێمانیه‌تی ناوچه‌یی جیهانی ئه‌وه‌یه‌ که‌ کورد پێش هه‌موو شتێکدا له‌گه‌ڵ خۆێ هاوپه‌ێمان بێ".

XS
SM
MD
LG