بۆ زۆر که‌س گوێگرتن له گۆرانی و ئاواز به‌شێکه له خۆ دوورخستنه‌وه له جه‌جاڵی و ئاڵۆزیه‌کانی ژیانی ڕۆژانه، به‌ڵام که‌میش نین ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ گۆرانیه‌کدادین ده‌که‌ونه شه‌ن و که‌و کردنی خه‌م و مه‌ینه‌تیه‌کانیان.
وه‌ک نیتشه "ده‌ڵێت په‌نا ده‌به‌ینه به‌ر هونه‌ر تا ژیان نه‌مانخنکێنێت". کاتێک گوێگرێکی ئاسایی له‌و ڕه‌هه‌نده‌وه چێژ له گۆرانیه‌کان وه‌ربگرێت، ئه‌ی ده‌بێت هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ چۆن داگیرسابێت تا ئه‌و چێژی بیستنه به گوێگره‌که‌ی به‌خشیبێت؟
گۆرانی وه‌ک هونه‌رێک خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به مرۆڤایه‌تی کردووه. ئه‌م ژانره هونه‌ریه ده‌کرێت بگوترێت خۆی ژیاری خۆی پێکده‌هێنێت و په‌ره‌ی پێده‌سه‌نێت له‌ڕێی هه‌ر سێ پێکهاته‌که‌یه‌وه؛ تێکست و ئاواز و ده‌نگ. ده‌نگ به مانای وتن.
زۆرجاریش بووه و به‌رگوێمان که‌وتووه تێکستێکی نایاب ئاوازێکی خراپ کوشتویه‌تی یان تێکست و ئاوازێکی جوان (وتن) ده‌نگێکی نه‌گونجاو وێرانی کردوون، یانیش ئاواز و ده‌نگێکی به‌سۆز کراون به قوربانی بۆ تێکستێکی خراپ.
ئه‌وه‌ی نکوڵی لێناکرێت ئه‌وه‌یه ڕه‌خنه‌ی بابه‌تیانه به‌شێکی ئێجگار گرنگه له په‌ره‌سه‌ندنه‌کان جا له هه‌ر بوارێک‌دا بێت و خۆ گه‌ر ئه‌و جۆره پێداچوونه‌وانه نه‌بوونایه ئه‌وا بێگومان گۆڕانکاریه‌کانیش له قۆناغه‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تیدا نه ده‌هاتنه ئاراوه. لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه وه‌ک کورد له بواری موزیک‌دا ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌مان هه‌یه به‌شوێن هێنانه ئارای شاکاری موزیک و گۆرانیدا بگه‌ڕێت و بیهێنێته ئاراوه؟ یان ڕه‌خنه‌کان ده‌بنه هۆکارێک بۆ ململانێیه‌کی ناڕه‌وا و بۆ تێک‌شکاندن به‌کارده‌هێنرێن نه‌ک بۆ دروستکردن.
دیاری قه‌ره‌داغی، هه‌ر ته‌نها گۆرانیبێژێک نییه، بۆ ته‌نها ساتێک گوێی بۆڕادێرین، دیاری له‌گه‌ڵ سۆزی ده‌نگی و ئاوازی ڕه‌سه‌نی خۆیدا ده‌مانبات بۆ زۆر زۆر دوور.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان هێنده‌ی ئه‌وه‌ی موزیسیانه‌کان به گه‌وره‌ی ده‌زانن، هێنده‌ش هونه‌ری گۆرانی کردۆته خه‌می خۆی له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده هاوچه‌رخایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تی تێکه‌ڵ به ئاواز و چڕینی گۆرانیه‌کانی ده‌کات و به ئێمه‌ی گوێگری خۆی ده‌به‌خشێت.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌مان له ڕێی به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه وه‌ها خۆی پێناساندوین که کاره‌کانی هه‌میشه جیاواز بن له به‌رهه‌مه‌کانی پێشووی و له هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیشی.
به‌رنامه‌ی ژیان له فه‌رهه‌نگدا: