Accessibility links

جارێکی تریش تێرۆریستانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشیان کردۆته‌وه‌ سه‌ر کۆبانێ و هێرشه‌کانیش تا ئێستا به‌رده‌وامن.

هونه‌ر تۆفیق

هونه‌ر تۆفیق

گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئه‌و هه‌رێمه‌ کوردنشینه‌ی سوریا نکوڵی ناکه‌ن له‌وه‌ی توندڕه‌وانی عه‌ره‌بی سوننه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌ستیان گرتووه‌به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوندی ناوچه‌که‌دا.

میوانه‌کانی مێزگرد:

هونه‌ر تۆفیق، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دکتۆر ڕێبوار که‌ریم مه‌حمود

دانیشتوانی کوردی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ چوونه‌ته‌ سه‌ر سنوری تورکیا.

له‌ ژماره‌یه‌ک ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیش شه‌ڕی دژی داعش به‌رده‌وامه‌.

ئه‌گه‌رچی پێشتر ده‌گوترا ده‌وڵه‌تی ئیسلامی یه‌کێکه‌ له‌ به‌ره‌نجامه‌کانی قه‌یرانی ئاینزایی له‌ عێراقدا، به‌ڵام وه‌رچه‌رخانی ئه‌م شه‌ڕه‌ی داعش له‌ عێراق و له‌ سوریاشدا وه‌ک ده‌گوترێت په‌یامی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌ بۆ شه‌ڕی نه‌ژادی.

لێره‌دا وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێر ده‌ڵێن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌ پێویست به‌ هاوهه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی کورد ده‌کات، به‌ڵام پرسیار له‌وه‌دایه‌ ئه‌م هاوهه‌ڵوێستیه‌ چۆن دێته‌ ئاراوه‌ له‌ ده‌مێکدا ناکۆکیه‌ سیاسیه‌کانیان زۆر قوڵن و وڵاتانی ده‌وروبه‌ریشی تیادان و هه‌ر یه‌که‌یان ده‌خوازێت ئه‌م لایه‌نانه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی خۆیدا ببات؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG