چه‌کدارانی داعش وا بۆ چه‌ند ڕۆژێـکه به جۆره‌ها چه‌کی قورسه‌وه هێرشێـکی به‌رفراوان بۆ سه‌ر کانتۆنی کۆبانی ده‌که‌ن و هه‌تا ئێستا ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر ده‌یان گوندی ئه‌و کانتۆنه گه‌مارۆدراوه و به هه‌زاران خه‌ڵـکی سیڤیلی ئه‌و گوندانه‌ش ئاواره‌بوون.
ڕۆبین ڕه‌شوان له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ته‌رخان کرد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه بوون:
ئیسماعیل شێخ حه‌سه‌ن، وه‌زیری ئاسایشی کانتۆنی کۆبانی.
فه‌یسه‌ڵ ساریـیڵدز، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا.
مسته‌فا حه‌نه‌فی، نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردستانی سوریا.
زارا مستۆ، به‌رپـرسی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت.
ئیبراهیم ئیبراهیم، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌یه‌ده له ئه‌وروپا.