Accessibility links

ئێران حوکمی ئه‌و گه‌نجانه‌ ده‌دات که‌ کلیبی "Happy" یان تۆمارکردبوو، به‌ڵام جێبه‌جێکردنی ڕاگیراوه‌

  • VOA News

ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ گه‌نجه‌ ئێرانیـیه‌ی چه‌ند مانگێـک له‌مه‌وبه‌ر کلیپـێـکی ڤیدیۆیان دروسـتکرد له‌سه‌ر گۆرانی "Happy" ی گۆرانبێژی ئه‌مه‌ریکایی فه‌ڕڵ ولیه‌مز Pharrell Williams حوکمی زیندانی دراون.

پارێزه‌ر فه‌رشیدد ڕۆفوگه‌ران ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌و حه‌وت گه‌نجه‌ به‌ کوڕ و کچیانه‌وه‌ هه‌ریه‌که‌یان حوکمی 6 مانگ زیندانی دراون له‌گه‌ڵ لێدانیان به‌ 91 جه‌ڵده‌ن به‌ڵام هیچ کام له‌و دوو سزایه‌ به‌سه‌ریاندا جێبه‌جێ ناکرێت هه‌تا ئه‌و ده‌مه‌ی تاوانێـکی دیکه‌ ئه‌نجام نه‌ده‌ن. گوتیشی حوکمی زیندانه‌که‌ له‌سه‌ر ڤیدیۆکه‌یه‌‌ و جه‌ڵده‌که‌ش له‌سه‌ر ڕه‌چاونه‌کردنی ڕێنمایـیه‌ ئیسلامیـیه‌کانه‌.

گوتیشی یه‌کێکیان حوکمی شه‌ش مانگی دیکه‌ی زیندانیش دراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کحولی له‌ ماڵدا بووه‌.

هه‌ر هه‌موویان که‌ له‌ مانگی پـێـنجه‌وه‌ ده‌سـتگیرکرابوون پاش بڕیاری دادگاکه‌ ئازادکران.

XS
SM
MD
LG