Accessibility links

به‌ختیار شاوه‌یس باس له‌ هۆکاری دواخسـتنی ده‌سـنیشانکردنی هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆی عێراق ده‌کات

  • Haider Kareem

به‌پـێی هه‌واڵه‌کان بڕیاربوو ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری نوێی عێراق ناوی کاندیده‌کانی بۆ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ دیاریبکات و په‌رله‌مان ده‌نگیان له‌سه‌ر بده‌ن، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ جارێکی دیکه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ بۆ دوو هه‌فته‌‌ دواخرایه‌وه‌.

به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له‌ وتووێژێـکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت هۆکاری دواخستنه‌که‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌سـتیاری ئه‌م دوو وه‌زاره‌ته‌ که‌ به‌ شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ریـیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی وڵات ده‌بێت.

XS
SM
MD
LG