Accessibility links

هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تێکی واشنتن پۆست سه‌باره‌ت به‌ ڕۆلی پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕی داعش

  • مۆعته‌به‌ر شێروانی

رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌ ڕاپۆرتێکیدا باس له‌وه ده‌کات سه‌‌رۆک ئوباما پێویستی به‌ کورده‌کانی عێڕاق له‌ شه‌ڕ به‌دژی داعش هه‌یه‌ به‌ڵام کورده‌کان گرفتی خۆیان هه‌یه‌.

به‌ پێی وتاره‌که‌ حکومه‌تی هه‌رێم توشی شکستی دارایی هاتووه‌ به‌ هۆی کێشه‌ی بودجه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌روه‌ها به‌ هۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ناڕێک و گه‌نده‌ڵی مه‌سه‌له‌که‌ خه‌راپتریشی لێهاتووه‌.

سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری شار که‌مال ره‌ئوف سه‌باره‌ت به‌ توانای هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ڕه‌ ده‌ڵێت (ئه‌مه‌ریکاییه‌کان) بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ هێزی پێشمه‌رگه هێزێکی شه‌ڕکه‌ره‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانی ئاسمانی هه‌بێت ئه‌گه‌ر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌ر ده‌ست دابێت.

سه‌باره‌ت به‌ گرفته‌کانی هه‌رێم، به‌ڕێز ره‌ئوف ده‌شڵێت به‌ هۆی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ له‌چوار ساڵی ڕابردوو ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت "ئینتیما" بۆ ئه‌م نیشتیمانه بۆ وڵات، ئه‌مه‌ تاڕاده‌یه‌ک لاواز بووه‌ و خه‌ڵک تووشی حا‌ڵه‌تێک بوونه‌ متمانه‌ به‌ حکومه‌تی هه‌رێم کز بووه‌ و ئه‌وه‌ نیگه‌رانی له‌ناو پێشمه‌رگه‌ دروست کردووه‌ له‌وه‌ی که‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ پێویستیان به‌‌ پشتیوانی جه‌ماوه‌ری هه‌یه تاهه‌ست بکه‌ن ئه‌و کاره‌ی دێکه‌ن له‌ کۆتاییدا به‌ قازانجی ئه‌م وڵاته ‌و به‌ قازانجی له‌سه‌ر پێ وه‌ستانی ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌.

XS
SM
MD
LG