زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت ڕوویانداوه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 15 که‌س کوژراون.
پـۆلیس ده‌ڵێت کوشنده‌ترین ته‌قینه‌وه‌ی ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له شه‌قامی بازاڕێـکی ناوچه‌ی تۆپـچی له باکوری ڕۆژئاوای به‌غدا بووه که له‌وێ بۆمبێـک ته‌قیوه‌ته‌وه و 4 که‌س کوژراون و 10 که‌سی دیکه برینداربوون.
له ناوه‌ندی شاریش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له نزیک شوێنێـکی ئۆتۆمبیل چاککردنه‌وه ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام 3 که‌س کوژراون و 8 که‌سی دیکه برینداربوون، هاوکات بۆمبێـکیش له شوێنێـکی بازرگانی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه 3 که‌سی دیکه کوژراون له‌گه‌ڵ 11 که‌سیش برینداربوون.
هه‌روه‌ها بۆمبێـکی لاڕێ ته‌قیوه‌ته‌وه به هێزێـکی گه‌ڕۆکی له‌شـکری و له ئاکامدا 2 سه‌رباز کوژراون 4 ی دیکه برینداربوون.
له ناوچه‌یه‌کی باشوری به‌غداش چه‌ند گولـله خومپاره‌یه‌ک به‌ر ماڵان که‌وتوون و به‌هۆیانه‌وه 3 که‌س کوژراون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.