بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێفراندۆمێـک له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی سکۆتلاند سـازبکرێت. به‌ڵام له ناوخۆی سکۆتلاند و ته‌نانه‌ت جیهان به گشـتی زۆرێـک هه‌ن خوازیارن ئه‌و جودابوونه ڕوو نه‌دات.
به‌ڵێن ساڵح ڕاپـۆرتێـکی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده‌کردووه.
به‌پـێی دواترین ڕاوه‌رگرتن که کراوه ڕێژه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی سکۆتلاندان هه‌روا دێت و به‌رزده‌بێته‌وه. گۆردن بڕاون سه‌رۆک وه‌زیری پـێشووی به‌ریتانیا یه‌کێـکه له که‌سایه‌تیـیه دیاره‌کانی دژی هه‌ڵمه‌ته‌کانی سه‌ربه‌خۆیی سکۆتلاند.
به‌ڕێز بڕاون ده‌ڵێت یه‌کێـک له به‌رئه‌نجامه خراپه‌کان له‌ده‌سـتدانی ئه‌و سووده‌یه که له دراوی به‌ریتانیدا هه‌یه و هه‌روه‌ها توانایی بڕیاردان به ئاسـتی به‌ریتانیا و ده‌شڵێت با ڕاستگۆبین ئه‌ی ئه‌و یه‌ک ملیۆن کاره‌ی به به‌ریتانیاوه به‌سـتراوه چی به‌سه‌ر دێت.
حکومه‌تی سکۆتلاند که لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی‌یه ده‌ڵێت به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌کارهێنانی پاوه‌نی به‌ریتانی، به‌ڵام له‌نده‌ن ده‌ڵێت قایل نابێت دراوی هاوبه‌شی هه‌بێت.
ڕاوه‌رگرتنه‌کانیش ده‌ڵێن ده‌شێت ئه‌نجامی ده‌نگدان له یه‌ک نزیک بن، هه‌رچه‌نده هێشـتا سه‌دان هه‌زار که‌سیش هه‌ن خۆیان یه‌کلا نه‌کردووه‌ته‌وه.