ژماره‌یه‌ک له مامۆسـتایانی قوتابخانه و ئاماده‌یـیه‌کانی شـاری هه‌ولێر ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپـیشـاندانێـکی ناڕه‌زایـیان له به‌رده‌م په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق سـازکرد به مه‌به‌سـتی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دواکه‌وتنی موچه‌کانیان.
عومه‌ر فه‌رهادی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت مامۆستاکان چه‌ند دروشـمێـکیان به‌رزکردبووه‌وه، له‌وانه " نا بۆ موچه‌ی ژێر سێبه‌ر و بن دیوار، برسیکردنی میلـله‌ت به‌رهه‌می بێ پـلانی و هه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئابوریـیه، نا بۆ جیاوازی موچه و دواخسـتنی موچه، هاتووین ته‌لسمی بێ ده‌نگی بشـکێنین."