Accessibility links

فه‌لاح مورادخان: تا دێت ژماره‌ی کچه‌ ئیزیدیه‌کان که‌ له ژێر ده‌ستی داعش دان له‌‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌

  • Jani Diylan

Falah Moradkhan

Falah Moradkhan

فه‌لاح مورادخان: تا دێت ژماره‌ی کچه‌ ئیزیدیه‌کان که‌ له ژێر ده‌ستی داعش دان له‌‌ چوونه‌ سه‌ره‌وه‌دایه‌

له‌سه‌ر ئه‌نجامی هێڕشی تیرۆریسته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ کچانی کوردی ئیزیدی به‌ دیل گیران و رفێندران. ئاخۆ تا ئێستا له‌ لایه‌ن رێکخراوه‌ په‌ێوه‌نداره‌کانه‌وه‌ چ جۆره‌ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک له‌و باره‌یه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌؟

Eizidi

Eizidi

فه‌لاح مورادخان پارێزه‌ر، چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ و ئه‌ندامی رێکخراوه‌ی وادی ئه‌ڵمانی له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"زۆر زۆر گرنگه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ئیشی له‌سه‌ر بکرێت، ئێمه‌ وه‌ک رێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و‌ وه‌ک رێکخراوی وادی، من به‌ تاێبه‌تی خۆشم وه‌ک که‌سێکی ده‌ربازه‌ی کیمیاباران و ئه‌نفالم، ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ ڕاستی زۆر جێگای گرنگیمان بوو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌ر بۆیه‌ راسته‌وخۆ سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌مان کرد. کاک فه‌لاح هه‌ر وه‌ها ده‌لێت له ‌سه‌ره‌تا کۆمه‌ڵێک ژماره‌ هه‌بوو، له‌ سه‌ره‌تا یه‌کم ژماره‌ که‌ بڵاو بۆیه‌وه باس له‌وه‌ کرا که‌ 500 ژن و کچ ده‌ست به‌سه‌ر گێراوون، به‌ڵام من له‌ یه‌کم سه‌ردانی خۆمدا دووای بڵاوبۆنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ سه‌رنجی ئه‌وه‌م دا که‌ پێی ئه‌چی ژماره‌که‌ زۆر له‌وه‌ زۆرتر بێت، چۆنکه‌ چاوپێکه‌وتنمان له‌گه‌ڵ هه‌ر خێزانێکدا کرد باس له‌ 7-8-5 که‌س و ژماره‌ی له‌و بابه‌ته‌یان ده‌کرد‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌بینین ژماره‌که‌ به‌ره‌ به‌ره‌ به‌رز ئه‌بێته‌وه‌. کاک فه‌لاح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئاخۆ چی کراوه‌ بۆ ئه‌و باوک و داێکانه‌ی مناڵه‌کانیان له‌ ده‌ست داوون، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که‌ من له‌ رووی مه‌ێدانیه‌وه‌ چه‌ند جارێک سه‌ردانم کردووه‌ هیچ نه‌کراوه‌، نه‌ک له‌ رووی ره‌وانی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ هیچیان بۆ نه‌کراوه‌، به‌ڵکۆ له‌ رووی ته‌نانه‌ت هه‌تا پێداویستی مرۆییه‌وه ".

XS
SM
MD
LG