Accessibility links

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: ده‌بێت له‌ مه‌ترسیه‌کانی داعش به‌ شێوه‌یه‌کی ستراتیژی لێبکۆلرێته‌وه‌ تا جارێکی تر کورد بیر له‌ هه‌ڵاتن نه‌کات

  • Jani Diylan

Dr.Kamaran کامه‌ران به‌رواری

Dr.Kamaran کامه‌ران به‌رواری

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری: ده‌بێت له‌ مه‌ترسیه‌کانی داعش به‌ شێوه‌یه‌کی ستراتیژی لێبکۆلرێته‌وه‌ تا جارێکی تر کورد بیر له‌ هه‌ڵاتن نه‌کات

به‌ پێی میدیاکان دیاره‌ پاش کۆنفرانسی پاریس سه‌باره‌ت به‌ عێراق، سه‌رکردایه‌تی کورد له‌ باشور بریاری داوه‌ له‌ ناردنی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ کوردیه‌کان، هه‌رچه‌ند له‌ پێشدا نه‌ک هه‌ر رێگا نه‌درا به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ کوردیه‌کان به‌ڵکۆ هێڕش بردنه‌ سه‌ر داعشیش.

دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستای زانکۆێ دهۆک له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من له‌و بروایه‌دام ره‌وشی عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین ئاڵۆزتر ده‌بێت و ئه‌م شه‌ڕه‌ شه‌رێکی دوور و درێژ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ هێزه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا کارێکی وا بکات و له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی ئێستادا ده‌بێته‌ هۆکارێک که‌ بتوانن خاکی کوردستان بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان. دکتۆر کامه‌ران هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ده‌بوایه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ ئه‌و ئاماده‌ کارییه‌ی بکردبایه‌ بۆ پاراستنی هێلی 34 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێلی 34 کوردستانه‌. دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت ده‌بێت هه‌م مه‌ترسی داگێڕکردنی هه‌ولێر له‌ لایه‌ن جاش و هێزه‌کانی عێراقی نه‌مێنی و وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر خاکی کوردستان نه‌مێنی وه‌ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی که‌ به‌ هۆی هاتنی داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک درووست بوه‌ ده‌بێت به‌ شێوه‌یه‌کی ستراتیژی لێ بکۆلرێته‌وه‌ و ئیتر گه‌لی کورد له‌ باشور رۆژێک له‌ رۆژان بیری هه‌ڵاتن نه‌کات".

XS
SM
MD
LG