یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا خه‌ریکی هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێگاکانی وڵامدانه‌وه‌ن به ملیتانه‌کانی"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" که کۆنتڕۆڵی به‌شێکی گه‌وره‌ی باکوری عێڕاق و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریای گرتۆته ده‌ست.
هه‌فته‌ی ڕابردوو، سه‌رۆک ئۆباما ڕایگه‌یاند هه‌ڵمه‌تی هێرشه ئاسمانیه‌کان به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی عێڕاقی په‌ره‌ده‌داتی و باسی ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی له سوریا کرد.
سێ شه‌ممه، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا چاک هێگل و سه‌رۆکی گشت ستونه له‌شکرییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جنێراڵ مارک ده‌مسی له‌به‌رده‌م کۆمیته‌ی کاروباری هێزه چه‌کداره‌کان شایه‌تی ده‌ده‌ن.
به‌ڕیز ئۆباما گوته‌یه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه ئاسمانییه‌کان پێویستی به ئیزنی کونگرێس نیه به‌ڵام داوای له‌کۆنگرێس کردووه ده‌نگ بده‌ن بۆ به‌رنامه‌ی ڕاهێنانی سه‌رهه‌ڵداوانی سوریا که شه‌ڕی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" و هێزه‌کانی حکومه‌ت ده‌که‌ن.
سێ شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران مشت‌ومڕ له‌سه‌ر به‌رنوسی بڕیارێک ده‌کات که داوا له پنتاگۆن ده‌کات 15 ڕۆژ پێشوه‌خت له هه‌ر جۆره ڕاهێنان ئاگادار بکرێنه‌وه و دواتریش ناوه به ناوه ڕاپۆرتیان پێ بدرێت. ئه‌و بڕیاره ده‌بێت له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سیناتۆرانیش په‌سند بکرێت.
وه‌ک به‌شیک له یه‌که‌م هه‌ڵمه‌تی په‌ره پێدراو، دووشه‌ممه فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئامانجه‌کانیان له باشوری ڕۆژئاوای به‌غدا و نزیک چیای شنگال له هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق بۆمباران کرد.