Accessibility links

حاتم مه‌نبه‌ری: ره‌نگه‌ هه‌رێمی کوردستان ببێته‌ ئه‌ڵترناتیڤی ئینجیرلیک

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری: ره‌نگه‌ هه‌رێمی کوردستان ببێته‌ ئه‌ڵترناتیڤی ئینجیرلیک

ئه‌مه‌ریکا هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌وڵه‌کانیدا بۆ پێکهێنانی هاوپه‌ێمانیه‌ک دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش، به‌ڵام تورکیا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامێکی ناتۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بوه‌ رێکه‌وتننامه‌که‌ی جه‌دده‌ واژوو بکات!

حاتم مه‌نبه‌ری لێکۆڵه‌رو چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت" له‌ بناغه‌دا ئه‌گه‌ر بێن و له‌ هه‌ڵوێستی فه‌رمی راگه‌ێندراوی تورکیا بنوارین، به‌شداری نه‌کردنی ئه‌وان به‌ شێوه‌یه‌کی چالاکانه‌ له‌ دژی داعش، به‌ تاێبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی به‌ رێبه‌رایه‌تی ئه‌مریکادایه‌، باسی بوونی ژماره‌یه‌ک دیپلۆماتی خۆیان ده‌که‌ن که‌ دیل و له‌ ژێر ده‌ستی داعش دان، به‌ڵام به‌ بروای من ئه‌مه‌ هه‌موو داستانه‌که‌ نییه‌، پێویسته‌ تۆزێک بگه‌رێنه‌ دوواوه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تای گرژ بوونی باری سوریا، تورکیا یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌دا بوو به‌ هه‌موو واتایه‌ک ئاماده‌کار‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بوو به‌شدار بێ له‌ هێڕش بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و دام و ده‌زگای ئه‌سه‌د وه‌ بۆ خۆێ هه‌وڵی ئه‌وه‌ی ده‌دا ئه‌ڵترناتیڤی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش درووست بکات و ده‌سکه‌وتی هه‌بێت و پشتێوانی رۆژئاوا به‌ ده‌ست بهێنیت، به‌ڵام ئێستاکه‌ ئاڵۆگۆره‌که‌ به‌ پێچه‌وانه‌یه‌، وڵاتانی رۆژئاوا ده‌یانه‌وی ئاڵوگۆڕه‌که‌ درووست بکه‌ن و تورکیا وه‌کو یه‌کێک له‌ ئه‌هرومه‌کان به‌ کار بێنن، بۆیه‌ تورکیا له‌ دووا رۆژی ئه‌و باره‌ ده‌ترسێ. کاک حاتم سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی بنکه‌ی ئاسمانی ئینجیرلیک بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵی دیاره‌ پێویستی به‌ په‌سه‌ندکردنی ده‌وڵه‌تی عێراق هه‌یه‌ له‌ باره‌ی یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌، به‌لام له‌ باره‌ی پراکتیکه‌وه‌ باشوری کوردستان یه‌کێک له‌و شوێنانه‌یه‌ که‌ وه‌کو بنکه‌ی ئه‌گه‌ر ناتۆش نه‌ڵێن، ئه‌مریکا و ئه‌ڵمان و ئه‌و وڵاتانه‌ی یارمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن به‌ کار دێ و فرۆکه‌کانی ئه‌وانیش له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌نیشنه‌وه‌. کاک حاتم ده‌شڵێت ئه‌و کات بایه‌خی ئینجیرلیک و ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌ جۆرێک که‌م ده‌بێته‌وه‌ وه‌ ره‌نگه‌ بوونی فرۆکه‌خانه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌ باشوری کوردستان دا بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی نه‌بێت، ره‌نگه‌ ببێته‌ جۆرێک ئه‌لترناتیڤی ئینجیرلیکیش".

XS
SM
MD
LG