ئاسایشی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان یاخیبوانی شیعه و چه‌کدارانی خێـڵێکی سووننه‌ی سه‌ر به ئیخوان ئه‌لموسلیمین له باکوری وڵات به لایه‌نی که‌م 25 که‌س کوژراون.
کاربه‌ده‌سـتان ڕۆژی دووشه‌ممه گوتیان شه‌ڕه‌کان له ماوه‌ی 24 کاژمێری ڕابردوو له شـاری جه‌وف ڕوویاندا له نێوان چه‌کداره حوسیـیه شیعه‌کان و ڕکابه‌رانیان له شـاره‌که.
حوسیـیه‌کان که ده‌ستیانگرتووه به‌سه‌ر شـاری سه‌عده له باکوری وڵات، خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایـیان له سه‌نعای پایته‌خت سـازکردووه به مه‌به‌ستی داوای پـێـکهێنانی حکومه‌تێـکی نوێ. بۆ ماوه‌ی شه‌ش سـاڵ بوو حوسیـیه‌کان له شه‌ڕ و پـێـکداداندا بوون له دژی حکومه‌تی یه‌مه‌ن و له سـاڵی 2010 به ئاگربه‌ستێـک ڕاگیرا.